ناس کورد-
پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى سێ کەسى راگەیاند، بەتۆمەتى کڕین و فرۆشتن به‌چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و نایاسایی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، تۆمەتبارەکان (ك، ر، ع) و (ئــ، ج، ر) و (هـ ، ح، ر) به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 3/21ی لەیاسای چه‌ك ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
دەقى راگەیەنراوەکە:
له‌دوو چالاكی جیادا مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی ناوشار ڕۆژئاوا - بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه کڕین و فرۆشتنیان به‌چه‌كی بێ مۆڵهتو نایاساییه‌وه كردبوو.
دوای ئه‌وه‌ی زانیاری گه‌یشته هێزه‌كانی پۆلیس كه دوو تۆمه‌تبار کڕین و فرۆشتن به‌چه‌كی بێ مۆڵهتو نایاساییه‌وه ده‌كه‌ن، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان دهستیپێكردو پاش وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناره‌وه ده‌ستگیربكرێن. له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر دوو چه‌ك له‌جۆری ده‌مانچه‌دا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار تۆمه‌تبارێكی دیكه‌یان ده‌ستگیركرد كه کڕین و فرۆشتنی به‌چه‌كی بێ مۆڵهتو نایاساییه‌وه كردبوو. له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه‌دا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر دوو چه‌ك له‌جۆری دهمانچەدا.
له‌ئێستادا هه‌رسێ تۆمه‌تبار (ك، ر، ع) و (ئــ، ج، ر) و (هـ ، ح، ر) به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 3/21ی لەیاسای چه‌ك ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن وپەیوەندییەکان