گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سەرچاوە کەشناسییەکان: کاریگەری بارستە هەوای فێنک لاواز بوو

2021.09.20 - 15:36
App store icon Play store icon Play store icon
سەرچاوە کەشناسییەکان: کاریگەری بارستە هەوای فێنک لاواز بوو

ناس کورد- 

بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکان، سبەینێ سێشەممە لە ئەنجامی لاوازبوونی کاریگەری بارستە هەوای فێنک لەسەر ناوچەکە پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاراس جەبار، شارەزی کەشناسی (دووشەممە 20ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، "سبەی سێشەمە لە ئەنجامی لاوازبوونی کاریگەری بارستە ھەوای فێنک لەسەر ناوچەکە پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی جێگیر دەمێنێتەوە و بەم شێوەیە دەبێت، لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی 35 پلە ، ھەولێر 36 پلە ، دھۆک 35 پلە ، ھەڵەبجە 35 پلە ، کەرکوک 37 پلە ) لەناوچەکانی گەرمیان لە نێوان 38 بۆ 39 پلە دەبێت لە سنوری ئیدارەی راپەرین لەنێوان 35 بۆ 36 پلە دەبێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئاسمانی ناوچەکە ساماڵ دەبێت و خێرایی با ئاسای دەبێت 10-15 کم/س لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە ."