ناس کورد-
میدیاى فەرمى یەکێتى هێرشدەکاتە سەر پارتى و دەڵێت ئەو حزبە "بەقیست دەچێتەوە کەرکوک، بۆ بانگەشەى هەڵبژاردن"، ئەوەش لە چوارچێوەى ئەو هێرش و تۆمەتانەى هەردوو حزبەکە لەکاتى بانگەشەدا ئاڕاستەى یەکترى دەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
میدیاى فەرمى یەکێتى ئەمڕۆ نوسیویەتى "كابرا چونكه حزبه‌كه‌ی قه‌رزاری كه‌ركوك و كه‌ركوكییه‌كانه لێی قه‌وماوه و به‌قیست گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی ڕاده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌ڵێ ئه‌مرۆ نووسینگه‌كانی بانگه‌شه‌ی ھه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ینه‌وه و له‌چه‌ند رۆژی داھاتووش باره‌گاكانمان وه‌رده‌گرینه‌وه".
پارتى لەچەند هەفتەى هەفتەى رابردوودا و بۆ یەکەمجار لەدواى رووداوەکانى ١٦ ى ئۆکتۆبەرى ساڵى ٢٠١٧ەوە گەڕایەوە کەرکوک بەمەبەستى ئەنجامدانى بانگەشەى هەڵبژاردن.