ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایبگەیاند، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه نوسینگه‌ی به‌كرێدانی ئوتۆمبێلی هه‌بووه و ژماره‌یه‌ك ئوتۆمبێلی هاووڵاتیانی به‌بێ ئاگاداری خاوه‌نه‌كانیان فرۆشتووه.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی (دووشەممە 20ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، "دوای ئه‌وه‌ی له‌بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار چه‌ند هاووڵاتییه‌ك سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك تۆماركرد كه خاوه‌نی نوسینگه‌ی (هـ) بۆ به‌كرێدانی ئوتۆمبێل، ئه‌و كه‌سانه ئوتۆمبێله‌كانیان له‌لا داناوه به‌مه‌به‌ستی به‌كرێدانی، به‌ڵام تۆمه‌تبار ئوتۆمبێله‌كانی فرۆشتووه و دواتر بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دواى وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه و بهدواداچونيان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستیپێكرد و توانرا شه‌وی ڕابردوو له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناره‌وه ده‌ستگیربكرێت."
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، "له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ئـ ، ك ، ع) به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی (456) له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه."
ئەوەش هاتووە، "تۆمەتباری ناوبراو لەچەند بنکەیەکی دیکەی پۆلیس 8 سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە و داواکراو بووە، به‌هۆی فرۆشتنی ئوتۆمبێلی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئوتۆمبێله‌كانیان له‌لا داناوه به‌مه‌به‌ستی به‌كرێدانی."