گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

ئاگادارییەكی ’’گرنگ’’ لەبەرێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانییەوە

2021.09.20 - 10:23
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەكی ’’گرنگ’’ لەبەرێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانییەوە

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، حاڵەتەكانی كوژاندنەوەی پێوەری زیرەك زیاد بووە و بۆئەوەی بەزووترین كات تیمەكانیان بەئۆنلاین بتوانن كێشە و گیروفتەكانی ئەو پێوەرە بۆ هاووڵاتیان چاسەر بكەن، ژمارەی هێڵە گەرمەكانی زیاد كرد بۆ (10) هێڵ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ئاگادارییەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی: 

 

كارەبا ژمارەی هێڵی گەرمی پێوەری زیرەك زیاد دەكات

 

لەدوای سنوورداركردنی بەكارهێنانی كارەبا بۆ (40) ئەمپێر لەرێگەی دانانی پێوەری زیرەكەوە لەسنووری پارێزگای سلێمانی، بەهۆیەوە حاڵەتەكانی كوژاندنەوەی پێوەری زیرەك زیاد بووەو بۆئەوەی بەزووترین كات تیمەكانمان بەئۆنلاین بتوانن كێشەو گیروفتەكانی ئەو پێوەرە بۆ هاووڵاتیان چاسەر بكەن، بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ژمارەی هێڵە گەرمەكانی زیاد كرد بۆ (10) هێڵ كە بەم شێوەیە هاووڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بكەن بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانیان.

 

لەناوشاری سلێمانی هاووڵاتیان پێویستە پەیوەندی بەم چوار ژمارەیەوە بكەن:

 

07738313100

07738313101

07738313102

07738313103

 

هاووڵاتیانی دەڤەری راپەڕین كەپێك هاتووە لەرانیەو قەڵادزێ و حاجیاو چوارقوڕنەو بەگشتی سنووری بەرێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای راپەڕین پێویستە پەیوەندی بەم دوو ژمارەیەوە بكەن:

 

07738313114

07738313115

 

هاووڵاتیانی سنووری بەرێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای چەمچەماڵ كە ناوشاری چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش و سەنگاوو تەكیەو تەكیەی جەبارەو ئاغجەلەر لەخۆدەگرێت پێویستە پەیوەندی بەم دوو ژمارەیەوە بكەن:

07738313117

07738313118

 

هەروەها هاووڵاتیانی سنووری دابەشكردنی كارەبای دوكان كە ناو سەنتەری قەزای دوكان و ناحیەی خەلەكان و بنگردو پیرەمەگروون و سورداش و بازیان و باینجان لەخۆدەگرێت پێویستە هاووڵاتیان پەیوەندی بەم دوو ژمارەیەوە بكەن:

 

07738313112

07738313133

 

راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی