گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆی ڕووداوەکە ببینە

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر: سەیرنەکردنی ئاوێنەکان کارەساتێکی دروست کرد

2021.09.20 - 10:18
App store icon Play store icon Play store icon
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر: سەیرنەکردنی ئاوێنەکان کارەساتێکی دروست کرد

ناس کورد- 

بەوتەی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، سەیرنەکردنی ئاوێنەکان لەکاتی پێچکردنەوەدا لەلایەن شۆفێرێکەوە کارەساتێکی نایەوە و دەڵێت، بەهۆیەوە کەسێک بە سەختی بریندار بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەناحیەی بەحرکە لەنزیک کۆمپانیای نیازی هەژار تاکسیەک لەکاتی پێچکردنەوە خۆی کێشا بە ماتۆڕسکیلێکدا و لە ئەنجامدا شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بە سەختی برینداربووە. 

 

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڤیدیۆی ڕووداوەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "شۆفێری تاکسییەکە بێ ئەوەی سەیری ئاوێنەکانی بکات یەکسەر پێچی کردووەتەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەوە کارەساتێک بوو کەوتەوە، بەلام نەکەوتنەوەی ئاستەم نەبوو، بەلکو تەنها بەیەک سەیرکردنی ئاوێنە بوو، تۆبلێیت سەیرکردنی ئاوێنەکان ئەوەندە زەحمەت بێت کە کەسێک نەتوانێت بیکات ؟."