گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

لێدوانێکى نوێ لەبەغداوە لەبارەى بەنزینەکەى هەرێم

2021.09.19 - 23:42
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێکى نوێ لەبەغداوە لەبارەى بەنزینەکەى هەرێم

ناس کورد-

 

وەزیرى نەوتى عێراق جەخت لە بەردەوامى ناردنى یەک ملیۆن لیتر بەنزین بەشێوەى رۆژانە دەکاتەوە بۆ هەرێمى کوردستان، لە چوارچێوەى رێککەوتنیان لەگەڵ وەزارەتە سامانە سروشتییەکان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیحسان عەبدولجەبار ئەمڕۆ یەکشەممە لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان باسى لەوەکرد، ناردنى ئەو بڕە بەنزینە بەشێک لە پابەندییەکانیان بەرانبەر هەرێمى کوردستان.

 

ماوەى چەند رۆژێکە بەنزینەکەى بەغدا گەیشتووەتە هەرێمى کوردستان هەر لیترێکى بە ٦٩٠ دینار دەفرۆشرێت.

 

جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێم چوارشەممەى رابردوو لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند "هەوڵەکانى حکومەت بەردەوامە بۆ جێگیرکردنى نرخى بەنزین، بەغدا بەڵێنیداوە رۆژانە ملیۆنێک لیتر بەنزین بنێرێت".  

  

وتیشى "ئەو بەنزینەى بەغدا بە ٦٥٠ دینار دەفرۆشرێت بەهەرێم، ٢٠ دینار بۆ خاوەنى بەنزینخانەیە ٢٠ دیناریش بۆ گواستنەوەیە، ئەو نرخەش لەدەسەڵاتى ئێمەدا نییە".  

  

جوتیار عادل باسى لەوەشکرد، "ملیۆنێک و هەشتا هەزار لیتر رۆژانە دێت و پێداویستى ئێمە بۆ بەنزین شەش ملیۆن لیترە، ئەوەش ناتوانێت کۆنترۆڵى نرخ بکات و بڵێین لە ٦٩٠ دا دەبێت".  

  

رونیشیکردەوە "نرخى بەنزینەکەى بەغدا ٦٩٠ دینار دەبێت، بەڵام پێنج ملیۆنەکەى تر بە نرخى بازاڕ دەبێت، واتە بەنزینى ٧٥٠ یان ٨٠٠ دینارى ".