گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توێژینەوەیەکى نوێ

نهێنى بەرگرى جەستەى منداڵان بەرانبەر کۆرۆنا ئاشکراکرا

2021.09.19 - 23:24
App store icon Play store icon Play store icon
نهێنى بەرگرى جەستەى منداڵان بەرانبەر کۆرۆنا ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

توێژینەوەیەکى نوێ ئاشکرایکرد، هۆکارى کەمى کاریگەرى کۆرۆنا لەسەر جەستەى منداڵان بەراورد بەکەسانى گەنج و بەتەمەن ئەوەیە، کە جەستەى منداڵان وەڵامدانەوەى خێرایان هەیە بۆ ڤایرۆسەکان بەتایبەتى کۆرۆنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی توێژینەوەکە لەلایەن بیتسى هیرولد پزیشکى ئەمریکى پسپۆڕ لە نەخۆشییە گوازراوەکانى منداڵان لە کۆلێژى پزیشکى "ئەلبێرت ئەنیشتاین" ئامادەکراوە و لە گۆڤارى "Nature" بڵاوکراوەتەوە، هۆکارى بەرگرى منداڵان بەرانبەر کۆرۆنا وەڵامدانەوەى سیستەمى بەرگرى جەستەى منداڵانە کە بەشێوەیەکى خێرا دەجولێت دژى ڤایرۆسەکە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، سیستەمى بەرگرى جەستەى منداڵان خێرا و ئامادەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسەکە.

 

لەگەڵ ئەوەشدا ئەو پزیشکە جەختیکردووەتەوە کە ئەو پرسە پێویستى بە توێژینەوەى زیاترە بۆ سەلماندنى ئەو گریمانەیە، بەتایبەت لەگەل سەرهەڵدانى دەلتا کە کوشندەترە.

 

بەپێی توێژینەوەیەکى دیکە کە لە ئوسترالیا کراوە، سیستمى بەرگرى جەستەى منداڵان لەیەک کاتدا بەرەنگارى سەرجەم بەشەکانى ڤایرۆسەکە دەبێتەوە، لەکاتێکدا لەکەسانى دیکەدا سیستەمى بەرگرى روبەڕووى چەند بەشێکى ڤایرۆسەکە دەبێتەوە، ئەمە جگە لە هۆکارەکانى زوو چاکبوونەوەى خانە توشبووەکان و کەمى کاریگەرى لاوەکى لەناو منداڵاندا بەراورد بە گەورەکان.