کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد جڤاتى گشتیی بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆبونه‌وه‌یەکی ئاسایى لەبارەی کاندیدەکانی بزوتنەوەکە بۆ پۆستە وزارییەکانی حکومەت ئه‌نجامده‌دات، بەڵام ناتوانێت کێشەی کاندیدەکان یەکلایی بکاتەوە. . فارس حسێن عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامى جڤاتى گشتیی بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند، كۆبونه‌وه‌كه‌ى جڤاتى گشتى ڕاوێژكارییه و تایبەت دەبێت بە قسه كردن له‌سه‌ر میكانیزمى دیاریكردنى کاندیدی پۆستەکانی گۆڕان له كابینه‌ى نوێی حكومه‌ت. .فارس حسێن ڕایگەیاند، ئەوان ته‌نها ده‌توانن ڕاویژبكهن و ڕاسپارده‌كانیان بۆ جڤاتى نیشتیمانى بنێرن و وتی: "ناتوانم بڵێم كۆبوونه‌وه‌كه بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ى كێشه‌ى كاندیده‌كانه."
. ئه‌مڕۆ یەکشەممە، 30 حوزەیرانی 2019، جڤاتى گشتیی بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان لە گردی زەرگەتە لە سلێمانی کۆدەبێتەوە. . پرسی کاندیدی پۆستەکانی بزوتنەوەی گۆڕان ئێستا گەرمترین باسە لە مەکۆی سەرەکی ئەو بزوتنەوەیە لە سلێمانی. . ئەوەش وایکردووە دەنگۆی جیاواز لە ناو ئەندامانی ئەو بزوتنەوەیە بڵاوبێتەوە، لەوانە دەستوەردانی خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن و ڕێكخه‌رى گشتى له كاروباره‌كانى لیژنه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى كاندیده‌كان. . لەوبارەوە ئه‌ندامه‌كه‌ى جڤاتى گشتى ڕه‌تیكرده‌وه خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن ده‌ستێوه‌ردانى له‌كاره‌كانیاندا كردبێت و وتی: "پشتیوانى كاره‌كانى ئه‌و لیژنه‌یه ده‌كه‌ن كه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى كاندیده‌كانى گۆڕان لهجڤاتى نیشتیمانیه‌وه متمانه‌ى پێدراوه." . لەگەڵ ئەوەشدا وتی: "ده‌شمانه‌وێت كاره‌كانمان بهدامهزراوەیى بێت و نامه‌وێت هه‌ر كه‌س به‌كه‌یفى خۆى وه‌زیر و كاندید دابنێیت." . فارس حسێن جەختی لەوەشکردەوە هێشتا ناوى كاندیده‌كان یه‌كلایى نهكراونەتهوه. . ئەوەشی زیادکرد، نایانەوێت لە دیاریکردنی کاندیدەکاندا "هەندێ شتی ڕابردوو دوبارە ببێتەوە" لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمدا، رێباز حەملان وەزیری دارایی حکومەت لە پشکی بزوتنەوەی گۆڕان دەستی لە بزوتنەوەکە کێشایەوە. . مەسرور بارزانی کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت تا 12ی تەمموز وادەی هەیە ناوی کاندیدەکانی بداتە سەرۆکایەتی پەرلەمان بەڵام هێشتا بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کە پێکهێنەری سەرەکی کابینەکەن ناوەکانیان یەکلا نەکردووەتەوە. . به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ناس كورد، دواكه‌وتنى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كاندیده‌كانى گۆڕان بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان بۆ گۆڕانکارییەک لە لیستی کاندیدەکان دەگەڕێتەوە کە لیژنه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندن ئەنجامیداوە و ئەو شۆرت لیستەی ئامادەکراوە. . ئەوەش بووەتە جێگەی تێبینی ڕێکخەری گشتی و خانەی ڕاپەڕاندن و داوایان کردووە، جفاتی نیشتیمانی ئەو پرسە یەکلا بکاتەوە.