گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بێ رەزامەندى پۆلیس ئازادکرا

دادوه‌رێكى خانه‌نشین له‌ كاتى راوكردندا ده‌ستگیركرا

2021.09.19 - 22:06
App store icon Play store icon Play store icon
دادوه‌رێكى خانه‌نشین له‌ كاتى راوكردندا ده‌ستگیركرا

ناس کورد-

 

دادوه‌رێكى خانه‌نشینكراو له‌ كاتى راوكردندا له‌ گه‌رمیان ده‌ستگیركراوه‌، به‌ڕێوبه‌رى پۆلیسى دارستان وژینگه‌ى گه‌رمیان ده‌ڵێت:به‌ كه‌فاله‌ت ئازاد كراوه‌، "گوایه‌ نه‌خۆشه‌ و ده‌رمانى هه‌یه‌".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شوان محه‌مه‌د، به‌ڕێوبه‌رى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى گه‌رمیان بۆ رادیۆى ده‌نگ وتى "كۆمه‌ڵێك كه‌س بون و راویان كردوه‌ و تاپریان پێبوه‌ و پۆڕیان كوشتوه‌، هاورێكانى ته‌وقیف كراون، ئه‌م حاكمه‌ى كه‌ خانه‌نشین بوه‌ به‌ هۆى نه‌خۆشى و ده‌رمانه‌وه‌ به‌ كه‌فاله‌ت ئازاد كراوه‌".

 

له‌باره‌ى ئازادكردنى دادوه‌ره‌كه‌وه‌ شوان محه‌مه‌د، ده‌ڵێت "ئێمه‌ ناڕازى بوین".

 

وتیشى "ئه‌ركى ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌سه‌كه‌ ده‌ستگیرده‌كه‌ین و به‌ نوسراو ئاراسته‌ى دادگاى ده‌كه‌ین بڕیاره‌كان لاى ئه‌وانه‌، به‌ڵام كه‌ به‌ كه‌فاله‌ت ئازاد كراوه‌ دیاره‌ دڵى پێى سوتاوه‌".