گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

پێشبینییەكانی وەزیری نەوتی عێراق بۆ نرخ لە 2022

2021.09.19 - 20:12
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەكانی وەزیری نەوتی عێراق بۆ نرخ لە 2022

ناس كورد-

 

وەزیری نەوتی عێراق ئاشكرای كرد وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت و هاوپەیمانەكانیان لەهەوڵی ئەوەدان بۆ چارەكەی یەكەمی 2022 نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو لە سنوری 70 دۆلار بهێڵنەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیحسان عەبدولجەبار لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (19ی ئەیلولی 2021) ئەوەشی وتووە پێشبینی دەكەن وڵاتانی بەرهەمهێنەر پابەندبن بە ئاستی بەرهەمی ئێستاوە لە كۆبوونەوەی مانگی داهاتوو ئەگەربێت و نرخەكان بەجێگری بمێننەوە. 

 

هەروەها وەزیری نەوت ئەوەی راگەیاندووە بەرهەمی عێراق بۆ ئەم مانگە (ئەیلول) لە دەوروبەری 3.4 ملیۆن بەرمیلدا دەبێت.