گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

هەشت فەوج..فەرماندەى دوو لیوا هاوبەشەکەى پێشمەرگە و سوپا ’’دەدرێتە کورد’’

2021.09.19 - 19:33
App store icon Play store icon Play store icon
هەشت فەوج..فەرماندەى دوو لیوا هاوبەشەکەى پێشمەرگە و سوپا ’’دەدرێتە کورد’’

ناس کورد-

 

به‌رپرسی میحوه‌ری كه‌ركوك-پردێی پێشمه‌رگه‌ ئاشكرایكرد، دوو لیوای هاوبه‌شەکەى پیشمەرگە و سوپا بۆ پاراستنى ناوچه‌ جێناکۆکەکان چاوەڕوانى دەستبەکاربوونن و و ئامر لیوای هه‌ردووكیشیان كورد ده‌بن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نووری حه‌مه‌ عه‌لی کە لەسەر پشکى پارتى ئەو پۆستەى وەرگرتووە بە میدیاى فەرمى حزبەکەى راگەیاند، ئێستا هه‌ردوو لیواکه‌ به‌ته‌واوی ئامادەن و چاوەڕێ فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربوونن. ئه‌ركی لیوایه‌كیان پاراستنی‌ سنووری کەرکووکە تا خانەقین و ئەوەی تریشیان خازر تا بەنداوی مووسڵ ده‌بێت.

 

وتیشى "ئامر لیوای ھەردوو لیواكه‌ش کورد ده‌بن، دابەشکردنی فه‌وجه‌كانیش بریتی ده‌بن له‌ چوار فەوجی کورد و چوار فه‌وجی عەرەب تێکەڵ دەکرێن و پێکەوە پارێزگاری له‌ ناوچه‌كان ده‌كه‌ن".

 

به‌رپرسه‌ باڵاكه‌ی پێشمه‌رگه‌ باسى لەوەشکرد، لە میحوەری پێنج و شەش، دوو فەوج لەوێ جێگیر ده‌كرێت بۆ ئەوەی ڕێگری لەو ھێرش و مووشه‌كانه‌ بکرێت كه‌ له‌وێوه‌ ئاراسته‌ی ھەرێمی کوردستان ده‌كرێن، "ئومێدیشمان ئه‌وه‌یه‌ به‌ دانانی ئه‌و دوو فه‌وجه‌ چیتر ھێرش نەکرێتە سەر کوردستان".

 

پێشتر عەبدولخالق تەلعەت, نوێنەرى هەردوو وەزارەتى ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەیی هاوبەشى ئۆپەراسیۆنى عێراق، (پێنجشەممە 26ى ئابى 2021) بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، "هەموو شتێکى دوو لیوا هاوبەشەکەى کە دروست دەکرێت تەواو بووە".  

  

ئاماژەى بەوەشکرد، بەڕێوەبردنى دوو لیواکە بە هەماهەنگى هاوبەش دەبێت لەلایەن حکومەتى عێراقى و هەرێمى کوردستان، بەڵام بودجەى لەلایەن حکومەتى مەرکەزییەوە بۆ دابین دەکرێت.  

  

ئەوەشى خستەڕوو، چەک و هاوکارى لۆجستى ئەو هێزە نوێیە لەلایەن هێزى هاوپەیمانانەوە بۆیان دابین دەکرێت.  

  

لە وەڵامى ئەو پرسیارەى ناس کورد دا، بۆ پێکهێنانى ئەو دوو لیوایە ئایە پێشمەرگەى نوێ دادەمەزرێنن یاخود لە لیواکانى ترەوە ڕاژەیان دەگوازرێتەوە؟ تەلعەت وتى، "ئەوە دەمێنێتەوە سەر حکومەتى هەرێم بڕیار لای ئەوانە تا ئێستا ئەوە یەکلایی نەبووەتەوە."