گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

تاڵیبان بڕیارێکی دیکەی لەبارەی ژنانەوە دەرکرد

2021.09.19 - 18:49
App store icon Play store icon Play store icon
تاڵیبان بڕیارێکی دیکەی لەبارەی ژنانەوە دەرکرد

ناس کورد- 

بزووتنەوەی تاڵیبان بڕیارێکی دیکەی سەبارەت بە ژنان دەرکرد و فەرمانی بە ژنانی فەرمانبەر لە کابول کرد، نەگەڕێنەوە بۆسەر کارەکانیان و پیاوان شوێنیان دەگرنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرۆکی کاتیی شارەوانیی کابول لە حکومەتە کاتییەکەی تاڵیبان (یەکشەممە 19ی ئەیلولی 2021) فەرمانی بە فەرمانبەرانی ژن لە کابول کردووە، نەگەڕێنەوە بۆ دەوام و شوێنەکانیان بە پیاوان پڕدەکرێتەوە. 

 

بەگوێرەی ئاژانسی "ئەسۆشێتید پرێس" بڕیارەکە تەنها ئەو ژنانە ناگرێتەوە کە ناتوانرێت شوێنەکانیان بە پیاوان پڕبکرێتەوە. 

 

بڕیارەکەی تاڵیبان بۆ ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی ژنان بۆسەر کارەکانیان لەکاتێکدایە، هەفتەی ڕابردووش بڕیاریاندا بە گەڕانەوەی خوێندکارانی کوڕ بۆ خوێندنگەکان، بەڵام ئەوەیان ڕاگەیاند، "کچان نەگەڕێنەوە بۆ خوێندنگە." 

 

بڕیارەکانی تاڵیبان کردانەوەی لێکەوتووەتەوە و ڕێکخراوی "یونیسێف" داوای لە تاڵیبان کردووە، ڕێگە بە کچان بدەن بگەڕێنەوە بۆ خوێندن.