گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

یاساى تاپۆکردنى زەوییە زیادەڕۆکان خرایە بوارى جێبەجێکردنەوە

2021.09.19 - 18:15
App store icon Play store icon Play store icon
یاساى تاپۆکردنى زەوییە زیادەڕۆکان خرایە بوارى جێبەجێکردنەوە

ناس کورد-

 

شەش یاسا و رێنمایی لە هەرێمى کوردستان چونە بوارى جێبەجێکردنەوە، لەناویاندا ھەمواری یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی کە لەسنووری شارەوانییەکان، زێدەڕۆییان لەسەر کراوە، ئەوەش دواى بڵاوکردنەوەیان لەرۆژنامەى فەرمى وەقائیع.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یاسا و رێنماییەکان لە ژمارە 271ـی رۆژنامەی وەقایعی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی دادی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاوکرانەوە.

 

یاسا و رێنماییە بڵاوکراوەکان ئەمانەن:

 

یاسای ژمارە 7ـی ساڵی 2021، یاسای ھەمواری یەکەمی یاسای ژمارە 3ـی ساڵی 2019، یاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی کە لەسنووری شارەوانییەکان، زێدەڕۆییان لەسەر کراوە لە ھەرێمی کوردستان – عێراق.

 

یاسای ژمارە 9ـی ساڵی 2021 یاسای بەرکارکردن و ھەمواری پیادەکردنی یاسای رەسمی پولی ئیتیحادی، ژمارە 71ـی ساڵی 2012 لە ھەرێمی کوردستان – عێراق.

 

یاسای ژمارە 10ـی ساڵی 2021، یاسای بەرکارکردن و ھەمواری پیادەکردنی یاسای وەبەرھێنانی پیشەسازی ھەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵاوی عێراقی ژمارە 20ـی ساڵی 1998ـی ھەموارکراو لە ھەرێمی کوردستانی – عێراق.

 

رێنمایی ژمارە 7ـی ساڵی 2021ـی وەزارەتی ناوخۆ، رێنمایی مەرجەکانی سەلامەتی و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکێلی ھاوردەکراو.

 

رێنمایی ژمارە 5ـی ساڵی 2021ـی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، تایبەت بە کارمەندانی ھێزی جێبەجێکردن سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاکسازی کۆمەڵایەتی ھەرێمی کوردستان – عێراق.

 

بەیانی ژمارە(29-30)ـی ساڵی 2021ـی وەزارەتی ناوخۆ.