گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دروستکراوى چوار وڵات

حدکا زانیارى لەبارەى درۆنە هێرشبەرەکانى ئێران ئاشکرادەکات 

2021.09.19 - 17:57
App store icon Play store icon Play store icon
حدکا زانیارى لەبارەى درۆنە هێرشبەرەکانى ئێران ئاشکرادەکات 

ناس کورد-

 

حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران راگەیاند، ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەى ئێران بەکاریهێناون بۆ هێرشکردنە سەر بارەگاکانیان دروستکراوى چەند ولاتێکى رۆژئاوان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی پێگەى فەرمى حدکا، پاش ئەوەى هێزی پێشمەرگەی كوردستان توانی چەند دڕۆنی شەڕكەر و ئینتحاریی سپای پاسدارانی ئێران تێكبشكێنێت، دەركەوت كە چەندین كەرەستەی ئەم دڕۆنانە لە وڵاتانی جۆراوجۆر و لەوانە ئەمەریکا، چین، بریتانیا و مەجارستان دروست كراون و سپای پاسداران بۆ سازكردنی درۆن كەڵكی لەو كەرەستانە وەرگرتووە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، پەیوەندیە نێونەتەوەییەكانی حدکا لە نووسراوێكدا بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتانە داوایکردووە  بەدواداچوون بو ئەم بابەتە بكەن لە كاتێكدا گەمارۆی توند لەمەڕ فرۆشتنی كەرەستەی شەڕ لەسەر ئێران هەیە، چۆن كۆمەڵێک كۆمپانیای ئەو وڵاتانە ئەم كەرەستانە بە ئێران دەفرۆشن.