گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە بە تۆمەتی چی

’’ دوو ساڵە 16 کادری پارتی لە ئاسایشی هەولێر زیندانی کراون’’

2021.09.19 - 15:04
App store icon Play store icon Play store icon
’’ دوو ساڵە 16 کادری پارتی لە ئاسایشی هەولێر زیندانی کراون’’

ناس کورد- 

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بە بیانووی کارکردن بۆ حزبێکی دیکە 16 کادری حزبی ماوەی دوو ساڵە لە ئاسایشی هەولێر زیندانی کراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا عەلی حەمەساڵح (یەکشەممە 19ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، "ئەمرۆ دەستمکرد بە بەدواداچون بۆ دۆسیەی 16 کەس کە کادری حیزبی بوون و زیاتر لە دوو ساڵە لە زیندانی ئاسایشن لە ھەولێر و  دادگایی نەکراون." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " بە وتەی کەسوکاریان تۆمەتەکەیان ئەوەیە پێیان وتراوە کە کاریان بۆ حیزبێکی تر کردوە بەنھێنی، دەشڵێن، ھیچ بەڵگەیەکیان لەسەر نیە کە سیخوڕ بن." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ناکرێت بەبێ دادگایی ھیچ کەسێک زیاتر لە دوو ساڵ لە زیندان بێت، لە بەدواداچون بەردەوام دەبین بۆ ڕاستی و دروستی و چارەسەر."