گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كۆمپیوتەرێك و هاردێكی پێیە

كارمەندێكی كۆمسیۆن لەگەڵ كۆمەڵێك داتا بێسەروشوێنن

2021.09.19 - 14:33
App store icon Play store icon Play store icon
كارمەندێكی كۆمسیۆن لەگەڵ كۆمەڵێك داتا بێسەروشوێنن

ناس كورد-

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ئاشكرای كرد یەكێك لە فەرمانبەرەكانی كە چەند داتا و زانیارییەكی تایبەتی پێیە لەبارەی هەڵبژاردن لە بەغدا پایتەخت بێسەروشوێنە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی نوسراوێكی فەرمی كۆمسیۆن كە "ناس كورد" بینیویەتی یەكێك لە فەرمانبەرەكانی بەناوی عەلی ئەحمەد حسێن لە رۆژی هەینی ڕابردووەوە (18ی ئەیلول) بێسەروشوێنە كە كۆمپیوتەرێك و هاردێكی پڕ لە داتای پێیە. 

 

كۆمسیۆن جگە لە ئاگاداركردنەوەی لایەنە پەیوەندیدارەكان، هیچ زانیاری زیاتری لەم بارەیەوە ئاشكرا نەكردووە.