گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەڵێت: شەرم دەکەم

وەزیری خوێندنی باڵا باسی گۆڕانکاریی لە شێوازی وەرگرتنی خوێندکار لە زانکۆکان دەکات

2021.09.19 - 14:20
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری خوێندنی باڵا باسی گۆڕانکاریی لە شێوازی وەرگرتنی خوێندکار لە زانکۆکان دەکات

ناس کورد- 

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کار بۆ داڕشتنەوەی یاسایەک دەکەن بۆ گۆڕانکاریی لە شێوازی وەرگرتنی قوتابی لە زانکۆکان و هەروەها سیستمی خوێندنی زانکۆکان کە هاتەریب بێت لەگەڵ پێداویستی بازاڕی ئێستا، دەشڵێت، شەرم دەکات کە دەبێت لە هەموو نوسراوێکدا بنوسێت "قوتابی" و "خوێندکار".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەمیانەی  بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی پەروەردەیی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک (یەکشەممە 19ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، " ئامانجمانە یاسایەک دابڕێژینەوە کە بەرمەبنای گۆڕانکارییە سیاسیی و ئابووری و پێشکەوتنە زانستییەکانی ناوچەکە و جیهان بێت و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکمان هەیە بە سەرپەرشتی بریکاری وەزیر، بۆ داڕشتنەوە و پێداچوونەوە بە یاسا لە خوێندنی باڵا".

 

وتیشی، "ئەو خاڵەی کە گرنگە لە یاساکەدا ئەوەیە کە یاساکە دەستەبەری سەربەخۆیی ئەکادیمیی و زانستی بۆ کارگێڕی و دارایی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بکات، چونکە زانکۆ بەبێ سەربەخۆیی ئیداریی و ئەکادیمی ناتوانێت لەسەر پێی خۆی بوەستێ و ناتوانێت ببێتە ناوەندێکی ئەکادیمی راستەقینە و جدی، ئێمەیە لە کابینەی نۆیەم بە هەموومانەوە ئامنجمانە ناوەندەکانی خوێندن و ئەکادیمیا بکەینە بە نەرهەمهێنانی مەعریفە و کارامەیی خوێندکاران".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، " گرفتی گەورەمان سیستمی وەرگرتنی قوتابیانە لە زانکۆ، کە تەنها پێوەر تێکڕا نمرەی قوتابییە لە پۆلی 12، ئەم سیستمە توانا راستەقینەکان و باکگراوند و داهێنانی قوتابیان و خوێندن لەبەرچاو ناگرێت، پێویستە ئەم سیستمە بگۆڕدرێت، تا ئەمە نەگۆڕین ناتوانین دڵخۆشبین بەوەی هیچ ریفۆرمێک لە هەرێمی کوردستان دەتوانێت جێگە بگرێت." 

 

وەزیری خوێندنی باڵا باسی لەوەشکرد، " گرفتێکی دیکەمان ئەوەیە قوتابی کە دێتە ناو زانکۆ بەهەمان پێوەری پەروەردە دێت، بۆیە ناتوانێ ئەو کارامەییە دروست بکات، پێویستە تاقیکردنەوەیەکی نیشتمانیمان هەبێت، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە تا بزانین بۆ ئەمساڵی خوێندن چ جۆرە کوالێتی و کادیرمان لە ناوەندەکانی خوێندن دەوێت".

 

ئەوەشی خستەڕوو، زانکۆ حکومییەکان بارگرانییەکی یەکجار گەورەیان خستووەتە سەر حکومەت، لە دونیای مۆدێرن دەبێت سەربەخۆبن.