گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەشداری دەکات

بۆ کەرتی کارەبا ئەمەریکا بەڵێنێک بە هەرێمی کوردستان دەدات

2021.09.19 - 13:25
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ کەرتی کارەبا ئەمەریکا بەڵێنێک بە هەرێمی کوردستان دەدات

ناس کورد-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دو تاینتواج، بەرپرسی بەشی سیاسی و ئابووریی کۆنسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر بە مەبەستی ڕاگەیاندنی هاوکاری و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەکانی کارەبای هەرێم سەردانی وەزارەتی کارەبای کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی فەرمی وەزارەتەکە، 19ی ئەیلولی 2021، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای هەرێم پڕۆژە و پلانەکانی وەزارەتی بۆ پەرەپێدانی کەرتی کارەبا خستەڕوو و ئاماژەی بە بەرزکردنەوە بەرهەمهێنانی گازی سروشتی تا ساڵی 2023 کرد کە دەتوانرێت بە بۆری بۆ وێستگەی کواشی بگوزرێتەوە و ڕۆڵی لە زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا دەبێت.


هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، نوێنەری ئەمریکا بەڵێنی دا کە گەورە کۆمپانیاکانی ئەمریکا بە تەکنۆلۆژیا و توانای بەرزەوە دێنە هەرێمی کوردستان و بەشداری لە پرۆژەکانی کارەبا دەکەن و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ بەشداریکردن لەم پرۆژانەی خوارەوەی وەزارەتی کارەبا دەربڕی:

- راکێشانی بۆری گازی سروشتی لە کۆمپانیای داناگاز بۆ وێستگەی 1000 مێگاواتی کواشێ.

- جێبەجێکردنی چەندین پرۆژەی هێڵی400KV و وێستگەی 400KV کارەبا.

- بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی سوودوەرگرتن لە گازی بە فیڕۆچووی کێڵگە نەوتییەکان.

- بەشداریکردن لە هۆشیاریی گرنگی پێدانی نرخی کارەبا لە لایەن هاوبەشانی کارەباوە.

 

دەشڵێت، "نوێنەری ئەمریکا خۆشحاڵی خۆیشی بۆ تەواو کردنی هێڵی 400 کەی ڤی نێوان تورکیا – هەرێم – عێراق دەربڕی و سوپاسی وەزارەتی کارەباشی کرد کە کارەبای پێویستی بە کەمپی ئاوارە و پەنابەرانی دابین کردووە."

May be an image of one or more people, people sitting, people standing and indoorMay be an image of 4 people, people sitting, people standing and indoorMay be an image of one or more people and indoor