گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوایین ئاگادارکردنەوە

ئێران هۆشداری بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق دەدات

2021.09.19 - 12:53
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران هۆشداری بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق دەدات

ناس کورد- 

سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی عێراق هۆشداری بە حکومەتی هەرێم و عێراق دەدات و دەڵێت، ئەگەر حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەکەنە دەرەوە، ئەوا خۆیان ئەو کارە دەکەن و لە هێرشە موشەکییەکانیشیان بەردەوام دەبن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد حسێن باقری، سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران (یەکشەممە 19ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، "بەداخەوە کەمتەرخی هەرێمی کوردستانی عێراق و لاوازی حکومەتی عێراق بەهۆی بوونی ئەمەریکاوە، بووەتەهۆی بوونی حزبە کوردییەکانی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەرێم و چالاکییان لە دژمان هەیە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو هێزانە لە کۆتا ساڵدا بەهۆی جوڵەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل و چەند وڵاتێکی عەرەبی چالاکییەکانیان زیادی کردووە و نائارامییان لە سنورەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دروست کردووە، ئێمەش ئەوە قبوڵ ناکەین." 

 

سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران باسی لەوەشکردووە، "حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانی عێراق، نابێت ڕێگە بدەن بەکرێگیراوەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل و لایەنەکانی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بارەگای سەربازی و ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونیان هەبێت و کۆنگرە و ڕاهێنانی سەربازی بکەن و هێرش بکەنە سەر ئێمە." 

 

باقری هۆشداریشی داوە، "ئەو کارانە قابیلی قبوڵ نییە و ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا دەستمانپێکردووە، بەردەوام دەبن و ئەو هێزە چەکدارانە لەناو دەبەین."  

 

جەختیشیکردووەتەوە، "بە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و عێراقیشمان ڕاگەیاندووە کە ڕێگە لە چالاکییەکانی ئەو هێزانە بگرن، پێشتریش پێمان وتوون، بەڵام بەداخەوە ئەو کارەیان نەکردووە، هەربۆیە لەمەودوا ناچارین خۆمان لەناویان بەرین و دووریان بخەینەوە."