کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی ئاسایی ئەنجام دەدات و تێیدا خولی بەهارەی خۆی درێژ دەکاتەوە، ئەویش بەهۆی ڕێکنەکەوتنی پارتی و یەکێتی لە سەر پێشکەشکردنی ناوی کاندیدی وەزیرەکان. . ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی حوزەیرانی 2019، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دانیشتنى ئاسایى ژماره نۆى پهرلهمان بەڕێوەدەبات. . لەوبارەوە پێشتر دهستهى سهرۆكایهتى پهرلهمان، بهرنامهى كارى كۆبونهوەکەی ىبۆ پهرلهمانتاران بڵاوكردهوه. . دانیشتنەکە تایبەتە بە درێژکردنەوە خولی بەهارەی پەرلەمان، بەوپێیەی سبەی دووشەممە 1ی تەمموز پەرلەمان دەچێتە پشووی بەهارەوە. . درێژکردنەوەی خولی بەهارەی پەرلەمان، بەهۆی ڕێکنەکەوتنی پارتی و یەکێتیە لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکوک. . یەکێتی چەند جارێک ڕایگەیاندووە، یەکلاکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، دەبێت هاوتەریب هەنگاوەکانیان جێبەجێ بکرێن. . پێشتریش مەسرور بارزانی، کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، لە ماوەی یاسایی خۆیدا حکومەت پێکدەهێنرێت. . بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، مەسرور بارزانی تا 12ی تەمموز دەبێت ناوی وەزیرەکانی ڕادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکات تا لە کۆبوونەیەوەیەکدا، پەرلەمان متمانەیان پێببەخشێت. .