گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فایزەریش؟!

فاوتچی یەكلایی كردەوە: ئەم جۆرە ڤاكسینانە سێ ژەمیان دەوێت

2021.09.19 - 09:19
App store icon Play store icon Play store icon
فاوتچی یەكلایی كردەوە: ئەم جۆرە ڤاكسینانە سێ ژەمیان دەوێت

ناس کورد-

ئەنتۆی فاوچی، بەرێوبەری پەیمانگای نیشتمانیی ئەمەریكا بۆ نەخۆشییە گواستراوەكان جەختیكردەوە كوتانی تەواوەتی دژی كۆرۆنا پێویستی بە سێ ژەم ڤاکسین هەیە بەتایبەت لەو ڤاكسینانەی لەسەر دی ئێن ئەی ڤایرۆسەكە دروستكراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فاوتچی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە كۆشكی سپی كە "ناس كورد" بینیویەتی (19ی ئەیلولی 2021) باسی لەوەكرد، بەپێی ئەزموونی ئەو لە زانستی خۆپارێزی هیچ سەیر نییە كەسێك سێ ژەمی ڤاكسین وەرگرێت بەتایبەت ئەو ڤاكسینانەی لەسەر (mRNA) دروستكراون كە ڤایزەر و مۆدێرنان.

 

فاوتچی وتیشی، ژەمی سێیەم پاش چەند مانگێك لە دووەم باشە، بەدوای ئەمەشدا ئامادەكاریی لە ئەمەریكا دەستیپێكرد بۆ كوتان بە ژەمی سێیەم.

 

نیسانی ڕابردوو كۆمپانياى فايزەری ئەمەریکی ئاشكراى کرد، ئەوانەى ڤاكسينى كۆمپانياكەيان وەردەگرن كە بە دوو ژەم دەدرێت، دواى شەش بۆ 12 مانگى تر پيێويستيان بە ژەمى سێيەمیش دەبێت.

 

ئەلبێرت بۆرلا، سەرۆكى جێبەجێكارى كۆمپانياى فايزەر (16ى نيسانى 2021) لە گفتوگۆيەكدا لە كەناڵى "CNBC"ى ئەمريكى وتى، لەوانەيە خۆپاراستن دژى پەتاى كۆرۆنا ساڵانە بێت، هەندێك ڤاكسين هەيە تەنها يەك جارە وەك ئەوەى بۆ پاراستن لە شەشەلى منداڵان بەكاردەهێنرێت، هەندێك ڤاكسينيش هەيە ساڵانەيە وەك ڤاكسينى دژە ئەنفلۆنزا.

 

لە عێراق دەدرێت؟

لە لایەکی ترەوە، وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا نادرێت بە ھاووڵاتییان تاوەکو ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانی ڕەزامەندی نیشان نەدات.

 

ڕیاز حەلفی، بەڕێوەبەری تەندروستیی گشتیی سەربە وەزارەتی تەندورستیی و ژینگەی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی فەرمی حکومەت ئاماژەی بەوەداوە، لەئێستادا دۆزی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا نادرێت بە ھاووڵاتییان تا ئەو کاتەی نوێکردنەوە لە پڕۆسەکە لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیھانییەوە لەبارەی زیادکردنی ژمارەی دۆزەکان ئەنجام نەدرێت و وتی، "تا رێکخراوی تەندروستیی جیھانی رەزامەندی نیشان نەدات، ناتوانین دۆزی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا بدەین بە ھاووڵاتییان."