گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بەڤیدیۆ؛ لە شارێکی کوردستان ئاو لە جێگەی دەرمان بە خەڵک فرۆشراوە

2021.09.18 - 22:46
App store icon Play store icon Play store icon
بەڤیدیۆ؛ لە شارێکی کوردستان ئاو لە جێگەی دەرمان بە خەڵک فرۆشراوە

ناس کورد- 

لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر بڕێکی زۆر دەرماندا گیرا کە جگە لە ئاو هیچی دیکەی تێدا نەبووە و بە دەرمان بە هاووڵاتیان فرۆشراوە، بەرپرسێکی تەندروستیش دەڵێت، ڕێژەی دەرمان تیایاندا سفر بووە و تەنها ئاو بووە کراوەتە بتڵەکانەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی "سەدا و سیما"ی ئێرانی (شەممە 18ی ئەیلولی 2021) لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر 15 هەزار پارچە دەرماندا گیراوە کە بریتین لە "ئاوی موغەزی" و بە هاووڵاتیان فرۆشراون بەرامبەر نزیکەی 300 هەزار تمەن.

 

بەوتەی بەرپرسێکی تەندروستیی پارێزگاکە، دەبێت لانیکەم لە هەر دەبەیەک لەو دەرمانانەدا پێنج میلیگرام ڤیتامین هەبێت، بەڵام پشکنینیان بۆ دەرمانەکان کردووە دەرکەوتووە  ڕێژەی ڤیتامین تێیدا سفرە، واتە تەنها ئاوی خواردنەوەیە. 

 

دەرمانەکە لەلایەن کۆمپانیایەکی ناوخۆی ئێرانییەوە دروستکراوە و لە بازاڕدا بڵاوکراوەتەوە، بەڵام تەندروستیی پارێزگاکە دەستیکردووە بە کێشانەوەی دەرمانەکە لە دەرمانخانەکان و لەناوبردنیان.