گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمەوە

2021.09.18 - 21:31
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمەوە

ناس کورد- 

بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕایگەیاند، هەماهەنگیەکی باش لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا لەرووی ئەمنی و سەربازی دروست بووە و سەبارەت بە بنکە هاوبەشەکانیش دەڵێت، قۆناغی باشیان بڕیوە و كار ده‌كه‌ن بۆ دروستكردنی دوو لیوای هاوبه‌ش. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم (شەممە 18ی ئەیلولی 2021) لە رۆژی کۆتایی سەردانەکەی وەفدی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا بەست و تیایدا رایگەیاند، "هەنگاوەکانی پێکهێنانی بنکەکانی هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و پێکهێنانی دوو لیوای هاوبەش لە سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە قۆناغێکی باشی بڕیوە." 

 

ڕاشیگەیاندووە، "بنکەکانی هه‌ماهه‌نگیی هاوبەش، ماوه‌یه‌كی كه‌مه‌ له‌ (خانه‌قین، كه‌ركووك، مه‌خموور و رۆژئاوای موسڵ) پێكهێنراون، دوو ناوه‌ندە سه‌ره‌كیەکەی له‌ هه‌ولێر و به‌غداش چالاک كراونەتەوە، ماوه‌یه‌كه‌ ده‌ستبه‌كارن." 

 

روونیشیكردووەتەوە، "ئه‌و دوو ناوه‌نده‌، پێک دێن لەتیمێك له‌ ئه‌فسه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، کە كار ده‌كه‌ن بۆ دروستكردنی دوو لیوای هاوبه‌ش، بۆ پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌ی، كه‌ له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق ته‌ماسن، ئه‌گه‌ر بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی ١٠ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ نه‌بوایه‌، كاره‌كانی دروستكردنی ئه‌و دوو لیوایه‌ لە ئێستادا ته‌واو دەبوون." 

 

سەربەست لەزگین راشیگه‌یاندووە، "ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه‌ ده‌ستپێكێكی زۆر باشه‌، كه‌ له‌ نێوانی  حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا دروستبووه‌، به‌تایبه‌تی له‌نێوانی ده‌زگاكانی ئه‌منی و سه‌ربازیدا." 

 

تایبه‌ت به‌ رێكکه‌وتنی شنگال، باسی لەوەکردووە، " لایه‌نی عێراقی ئاماده‌باشی بۆ جێبه‌جێكردنی رێكکه‌وتننامه‌ی شنگال وه‌ك خۆی هه‌یه‌، لەهەمان کاتدا ئاسته‌نگ هه‌یه‌ بۆ جێبه‌جێ نه‌كردنی ئه‌و رێكه‌وتنه‌، ئه‌ویش ئه‌و گروپ و چه‌كدارانه‌ی له‌ لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌ دروستكراون، له‌ شنگال ئاڕاسته‌ ده‌كرێن و ئه‌و لایه‌نانه‌ له‌ رۆژئاواوه‌ دێنه‌ ناو چیای شنگال، تاوه‌كو دۆخی ئه‌و ناوچه‌یه‌ تێكبده‌ن." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " رێكکه‌وتنی شنگال وه‌ك پراكتیك جێبه‌جێ نه‌كراوه‌، به‌ڵام ئاماده‌ییه‌ك له‌ لایه‌نی عێراقی بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ هه‌یه‌، جیا له‌وه‌ش گروپێك له‌ حه‌شدی شه‌عبی پاڵپشتی ئه‌و چه‌كدار و میلیشیایانه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ تا ئێستا له‌ شنگالن، پێویسته‌ حكومه‌تی عێراقی ئه‌وان له‌وێ ده‌ربكات و ئاواره‌كانی شنگال بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنی خۆیان."