گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

نوێترین هێرشی قوباد تاڵەبانی بۆسەر لاهور شێخ جەنگی

2021.09.18 - 20:38
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین هێرشی قوباد تاڵەبانی بۆسەر لاهور شێخ جەنگی

ناس کورد- 

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ هێرشیکردە سەر لاهور شێخ جەنگی و ڕایگەیاند، ئەو قۆناغە تێپەڕی کە کەسایەتیی سیاسی بە سۆشیاڵ میدیا خەڵک چەواشە بکات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قوباد تاڵەبانی لە میانەی دیدارێکدا لەگەڵ ژمارەیەک گەنجدا (شەممە 18ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، "لە هەرێمی كوردستان ئەو قۆناغە تێپەری كە لایەنێك یان كەسایەتییەكی سیاسیی بیەوێت بە سۆشیاڵ میدیا، وڵاتێك بونیادبنێت یان خەڵك چەواشە بكات." 

 

ماوەیەک بوو شەڕی میدیایی نێوان ماڵی تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی وەستابوو، بەڵام لەدوای چەند پەیامێکی لاهور شێخ جەنگی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کە ڕایگەیاند، دوای هەڵبژاردن هەڵوێستی دەبێت، شەڕی میدیایی نێوان هەردوولا دەستیپێکردەوە. 



زیاتر بخوێنەرەوە: لاهور جەنگى: دواى هەڵبژاردن قسەى خۆم دەکەم

 

زیاتر بخوێنەرەوە: بافڵ تاڵەبانی لەڕێگەی میدیاکەیەوە پەیامێکی دایە لاهور شێخ جەنگی: تەواو بووە