گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆبۆتی بکوژ

زانیاریی نوێ لەسەر کوژرانی زانا ئەتۆمییەکەی ئێران ئاشکرا کرا

2021.09.18 - 20:20
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاریی نوێ لەسەر کوژرانی زانا ئەتۆمییەکەی ئێران ئاشکرا کرا

ناس کورد-

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمەریکی وردەکاریی نوێی لەسەر بەکوشتنی زانا ئەتۆمییەکەی ئێران ئاشکرا کرد و دەڵێت، لەڕێگەی ڕۆبۆتێکی بکوژەوە کوژراوە کە ئەوەش یەکەمجارە ئەنجام دەدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نیویۆرک تایمز (شەممە 18ی ئەیلولی 2021) بڵاویکردووەتەوە، "کوشتنی موحسین فەخریزادە، زانای ئەتۆمیی ئێران،  بە چەکێکی نوێی تەکنەلۆجی و چەند کامێرایەک کە لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە کاری پێدەکرێت ئەنجامدراوە." 

 

ڕۆژنامەکە کە زانیارییەکانی لە چەند بەرپرسێکی ئەمەریکی و ئێرانی و ئیسرائیلی وەرگرتووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، "کوشتنەکەی فەخریزادە بەبێ بەشداریی هیچ کەسێک لەسەر زەوی، لەڕێگەی رۆبۆتێکی بکوژ کوژراوە کە توانای تەقاندنی 60 فیشەکی لە خولەکێکدا هەیە." 

 

پێشتر بەرپرسانی ئێران ڕایانگەیاند، ئەو چەکەى زانا ئەتۆمییەکەى پێ کوژراوە دروستکراوى ئیسرائیلە و گروپی موجاهیدن خەلقیش لە کۆشتنەکەدا تێوەگلاون.  

 

زیاتر بخوێنەرەوە: ئێران زانیارى لەسەر ئەو چەکە ئاشکرادەکات کە زانا ئەتۆمییەکەى پێ کوژرا