ناس کورد-
ئامارە حکومییەکان ئاشکرایان کرد کە دوو ملیۆن و نیو فەرمانبەر لە ئەڵمانیا موچەی مانگانەیان کەمترە لە دوو هەزار یۆرۆ لە کاتێکدا دەوامیان فولە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بە گوێرەی ڕاپۆرتی دویچە فیلە کە “ناس کورد” دیویەتی () شارەزایانی ئەڵمانی پێیانوایە ئەو بڕە پارەیە کەمە بۆ ژیانێکی شایستە لە ئەڵمانیا لە سایەی هەڵاوسان و گرانی باری گوزەراندا ئەمەش بووەتە جێگەی ڕەخنەی حیزبە چەپەکانی ئەو وڵاتە.
هەر بەپێی ئامارەکان یەک فەرمانبەر لەکۆی هەشت لە ئەڵمانیای رۆژئاوا و یەک لە کۆی پێنج فەرمانبەر لە ئەڵمانیای رۆژهەڵات مووچەیان کەمەو خوار دوو هەزار یۆرۆیە.