گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە ئەو دەنگە هی چی بووە

بەڤیدیۆ؛ پۆلیسی هەولێر لەسەر هەبوونی جنۆكە لە بینایەک ڕوونکردنەوە دەدات

2021.09.18 - 17:41
App store icon Play store icon Play store icon
بەڤیدیۆ؛ پۆلیسی هەولێر لەسەر هەبوونی جنۆكە لە بینایەک ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لەسەر هەبوونی جن لە بینایەکی تەواونەکراو لە شاری هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، چوونەتە بیناکە و دەرکەوتووە ئەو بابەتە دوورە لە ڕاستییەوە و دەنگەکە دەنگی ئامێرێک بووە کە خاوەنی بیناکە دایناوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر (شەممە 18ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، "ئەو دەنگۆیەی کە باس دەکرا کە جن لە نێو بینایەکی تەواو نەکراو لە نزیک شەقامی شەست مەتری ھەبێت دوای چوونی پۆلیسی فریاکەوتنی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر دەرکەوت کە ئەو بابەتە دوورە لە ڕاستی کە لە سۆشیال میدیا بلاوکرابووەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " ڕاستییەکە ئەوەیە کە دەنگۆیەک لەلایەن خاوەن بیناکە داندرابوو کە ھەستیار بوو لەکاتی ھەر حالەتێک دەنگۆیەکە دەنگی لێ دەھاتە دەر، بۆیە ئەو بابەتەی کە باس دەکرێ دوورە لە راستی و بە ڤیدیۆ حالەتەکە تۆمار کراوە."