گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئاشکراکرا.. لەمساڵدا چەند هاووڵاتیی عێراقی لە ڕێگای کۆچدا گیانیان لەدەستداوە؟

2021.09.18 - 17:35
App store icon Play store icon Play store icon
ئاشکراکرا.. لەمساڵدا چەند هاووڵاتیی عێراقی لە ڕێگای کۆچدا گیانیان لەدەستداوە؟

ناس کورد- 

سەرۆکی دەزگای لوتکە ڕایگەیاند، لە هەشت مانگی رابردوودا زیاتر لە 37 هەزار کەس لە عێراقەوە کۆچیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا کردووە و تیایدا 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و 12 کەسیش بێسەروشوێنن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران (شەممە 18ی ئەیلولی 2021) رایگەیاند، "لە هەشت مانگی یەکەمی ساڵی 2021، 37 هەزار و 250 کەس لە عێراقەوە کۆچیان کردووە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی رووداوە نەخوازراوەکانەوە 10 کۆچبەر لە رێگای کۆچدا گیانیان لەدەستداوە و 12 کەسیش لە ئێستادا بێسەروشوێنن و چارەنووسیان نادیارە.

 

کۆچی هاووڵاتیان لە هەرێمەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەرێتییە لەو وڵاتانەی رووی تێدەکەن و هۆکاری سەرەکی ئەوەش، نەبوونی هەلی کارە لە هەرێمی کوردستان.