کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح 21 رۆژه تهرمی مامۆستایهكی زانكۆی ئهمریكی له سلێمانی له پزیشكی دادی سلێمانییه و كهسوكارهكهی گهیشتوونهته شار و تهرمهكه دهبهنهوه بۆ ئهمریكا. . رۆژی(8ی حوزهیرانی 2019)، پیتەر چۆیی تەمەن 36 ساڵ کە بە ڕەچەڵەک خەڵکی ژاپۆنە و هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەمریکییە و لە زانکۆی ئەمریکی – سلێمانی وەک وانەبێژ کاری کردبوو، لە نهۆمی حەوتەمی شوقەکەی کەوتە خوارەوە و لە ئێوارەی هەمان ڕۆژدا دوای ڕەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. . سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ (شەممە، 29ى حوزهیران) ، کەسوکاری مامۆستاکەی زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی بە مەبەستی وەرگرتنەوەی تەرمی کوڕەکەیان سەردانی بنکەی پۆلیسی سەرچناریان کردوە ، لە ئێستاشدا تەرمی ئەو مامۆستا ئەمریکییە لە پەیمانگەی پزیشکی دادوەری سلێمانییە" . . وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەى ئەو مامۆستایە کراوەتەوە، تائێستاش بنکەى پۆلیسى سەرچنار و بەڵگەى تاوان بەشوێن هۆکارى کەوتنە خوارەوەى ئەو مامۆستایە دەگەڕێن و سەیرى تۆمارى کامێراکان دەکەن، بەڵام تائێستا دیارنیە بەهۆى چیەوە کەوتووەتە خوارەوە، لێکۆڵینەوەکانیش لهو بارهیهوه بەردەوامە. .