گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

مالیكی هۆكاری خۆ كاندیدنەكردنەوەى ئاشکرا دەکات

2021.09.18 - 15:12
App store icon Play store icon Play store icon
مالیكی هۆكاری خۆ كاندیدنەكردنەوەى ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

نوری مالیكی، ڕێبەری لیستی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، ترساوە لەوەی دەنگەكان بەهۆی یاسای نوێی هەڵبژاردنەوە پەرت بن و بەفیڕۆ بچن بۆیە لەم خولەدا خۆی كاندید نەكردووەتەوە، ئەمە لە كاتێكدا لە هەڵبژاردنی پێشوو وەك كاندید زۆرترین دەنگی لەسەر ئاستی عێراق بەدەستهێنابوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەم لێدوانەی مالیكی كە "ناس كورد" بینیویەتی (18ی ئابی 2021) لە كاتێكدایە كە لیستەی نیگەرانی زۆریان هەیە لە دابەشكردنی عێراق بۆ 83 بازنە چونكە پێیانوایە دەنگەكانیان پەرت دەكات، بەدوای ئەوەشدا دێت مالیكی رایگەیاندبوو كە سەرجەم ئاماژەكان لەسەر ئەوەن لیستەكەی ئەو لەپێشەوەیە لەم هەڵبژاردنە و لیستەكەی سەدر چارەكی ئەو دەنگانەش ناهێنێت كە چاوەڕوانی دەكات.

 

لە بازنەكانی شیعە كە كێبەركێ لەسەر دەوروبەری 180 كورسی پەرلەمانی داهاتوو گەرمە، دیارترین ركابەرە شیعەكان بریتین لە لیستی سەدر، هاوپەیمانی فەتح (بەدر و عەسایب)، هێزەكانی دەوڵەت (حەكیم و عەبادی) لەگەڵ لیستەكەی نوری مالیكی (دەوڵەتی یاسا).

 

لەهەڵبژاردانی 2018 نوری مایكی زیاتر لە 102 هەزار دەنگی لەبازنەی بەغدا بەدەستهێنا، لە هەڵبژاردنی پێش ئەوەش (2014) زیاتر لە 721 هەزار دەنگ هەردووكیان بێ پێشینەبوون لە كاندیدەكان و لە ئێستاشدا چاوی لەسەر گەڕانەوەیە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران لە هەڵبژاردنی تشرینی 2021.