گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکار چییە؟!

كۆرۆنا حكومەتی ئێرانی ناچاركرد قسەی خامنەیی بشكێنن

2021.09.18 - 09:40
App store icon Play store icon Play store icon
كۆرۆنا حكومەتی ئێرانی ناچاركرد قسەی خامنەیی بشكێنن

ناس کورد-

سەرۆكی دەزگای خۆراك و دەرمانی ئێران ڕایگەیاند، تاران مۆڵەتی داوە بە بەكارهێنانی ڤاكسینی جۆنسۆن ئاند جۆنسۆنی ئەمەریكی كە یەك ژەمە بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، ئەمەش پاش هەڵكشانی ئامارەكانی توشبوون بە كۆرۆنا. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەم قسانەی محەمەد ڕەزا شانە ساز دوای ئەوە دێت کە عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە مانگی کانوونی دووەمدا ڕایگەیاند کە متمانەی بە ڤاکسینەکانی کۆرۆنا نییە کە لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە بەرهەمهێنراون و داوای لە بەرپرسان کرد کە هاوردەکردنی ئەو ڤاکسینانە بۆناو وڵات قەدەغە بکەن.

 

سەرۆکی دەزگای دەرمان و خۆراکی ئێران وتیشی، "ئەو ڤاکسینانەی کە لە ئێران تۆمارکراون هەمەجۆر و زۆرن، هیچ نهێنییەک لەم بارەیەوە نییە و بێگومان هیچ هۆکارێک نییە بۆ ڕاگەیاندنی بەرێککەوتن و پرۆسەی پەسەندکردن و تۆمارکردنی ڤاکسین لەوڵاتدا".

 

شانە ساز وتیشی، "بەداخەوە کۆمپانیا بیانییەکان زۆر چاوچنۆکن لە دابینکردنی ئەو ڤاکسینەی ئێران پێویستی پێیەتی."

 

ڕۆژی 12ی ئەیلولی 2021، وەزیری تەندروستی ئێران ئاشكرایكرد لە هەشت ساڵ جەنگی عێراق - ئێراندا دەوروبەری 240 هەزار كەس كوژران، بەڵام قوربانییەكانی كۆرۆنا لە ساڵ و نیوێكدا گەیشتوەتە 130 هەزار كەس و بەم پێیەش ئاستی كۆرۆنا زۆر بەرزترە.

 

بەهرام عەین ئیلاهی لە چەند لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كە "ناس كورد" بینیویەتی وتیشتی، "رۆژی 600 قوربانی بۆ كۆرۆنا كارەساتێكی گەورەیە" هیوای ئەوەشی خواست چەند مانگی داهاتوو رێژەكە كەم بكات.

 

سەرچاوە ئاگادارەكانی ئێران ئاماژە بەوە دەكەن 113 هەزار قوربانی تەنها ئامارە فەرمییەكان و هەزارانیتر هەن بە كۆڤید تۆمارنەكراون یان ناچنە نەخۆشخانە و باس لەوە دەكەن لەماوەی 18 مانگدا دەوروبەری 450 هەزار كەس بە كۆرۆنا مردوون.

 

بەهرامی ئەوەشی نەشاردەوە چارەسەركردنی هەر نەخۆشێكی كۆرۆنا 30 بۆ 40 ملیۆن تومان تێچووی هەیە (1000_ 1300 دۆلار) لە كاتێكدا نرخی هەر ڤاكسینێك تەنها 9 دۆلارەو وتیشی "بیستومانە ئەمەریكا و بەریتانیا هەناردەی ناكەن بۆمان".