ناس کورد-
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، سەربازێکی لە تەقینەوەیەکدا لە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان کوژراوە کە گەریلاکانی پەکەکە دایاننابوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (18ی ئەیلولی 2021) ئاماژەی بەوەشکردووە، سەربازێکیان "دوای برینداربوونی بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە ناوچەی ئاڤاشین (هەرێمی کوردستان) هەوڵی زۆر درا تاوەکو ژیانی ڕزگار بکرێت، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا."
هاوکات خوڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا لە تویتێکدا پەیامێکی سەرەخۆشی بەهۆی کوژرانی سەربازەکەوە بڵاوکردووەتەوە.