گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵێنێک لە ئەمریکاوە لەبارەى دوو لیوا هاوبەشەکەى پێشمەرگە و سوپا

2021.09.17 - 23:45
App store icon Play store icon Play store icon
بەڵێنێک لە ئەمریکاوە لەبارەى دوو لیوا هاوبەشەکەى پێشمەرگە و سوپا

ناس کورد-

 

ئەمریکا بەڵێنیدا ئەو دوو لیوا هاوبەشە پڕ چەک بکات کە بڕیارە لەنێوان پێشمەرگە و سوپاى عێراق پێکبهێندرێت بۆ پاراستنى ئاسایش لەناوچە جێناکۆکەکان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو بەڵێنەى ئەمریکا لەمیانەى کۆبوونەوەی  لیژنەی باڵای سەربازی عێراق و ئەمریکا تایبەت بە دیالۆگی ستراتیجی راگەیەنرا کە لە بارەگای فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکانی عێراق لە بەغدا بەڕێوەچوو بەبەشدارى نوێنەرى وەزارەتى پێشمەرگە، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە.

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا، باس لەهەنگاوەکانی گواستنەوەی ئەرکی هێزەکانی ئەمریکا  کراوە کە بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ ئەرکی ئەو هێزانە لە هێزی شەڕکەرەوە بگۆڕێت بۆ هێزی (پاڵپشت، ڕاوێژکار و راهێنەر).

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، باس لە دامەزراندنی دوو لیوای هاوبەش کرا، لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی. لاى خۆیانەوە هێزەکانی ئەمریکا بەڵێنیاندا، کە ئەم دوو لیوایە تەجهیز و پڕچەک بکەن، هاوکار بن بۆ دابین کردنی پێداویستییە سەربازیەکان.

 

لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا، بڕیاردرا لیژنەی باڵای ئەمنی و سەربازی تایبەت بەدیالۆگی ستراتیجی نێوان عێراق و ئەمریکا مانگانە کۆببێتەوە.