ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر رایگەیاند، سەرەداویان دەستکەوتووە لەبارەى رووداوەکانى 48 کاتژمێری رابردووی شاری سلێمانی کە تێیدا کادیرێکى پەکەکە کوژرا و پەنابەرێکى باکورى کوردستانیش بریندارکرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێى راگەیەنراوێکى دژە تیرۆر کە دەست "ناس کورد" کەوتووە "بە پاڵپشتی دۆکۆمێنت و زانیاری تایبەت سەرەداوی ووردمان دەربارەی ئەو ڕوداوانە دەستکەوتووە، پاش یەکلاکردنەوە و پشتڕاستکردنەوەیان بەبەڵگەوە بۆرای گشتیی کوردستان بڵاویان دەکەینەوە".
دەقى راگەیەندراوەکە:
ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر
دەربارەی ڕوداوە نەخوازراوەکانی 48 کاتژمیری رابردووی شاری سلێمانی.
وەک بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر، کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەگشتی و جەماوەری شاری سلێمانی خۆشەویست لەوە دڵنیا دەکەینەوە بە پاڵپشتی دۆکۆمێنت و زانیاری تایبەت سەرەداوی ووردمان دەربارەی ئەو ڕوداوانە دەستکەوتووە، پاش یەکلاکردنەوە و پشتڕاستکردنەوەیان بەبەڵگەوە بۆرای گشتیی کوردستان بڵاویان دەکەینەوە.
هەروەها جەخت دەکەیەنەوە لەوەی شاری سلێمانی هەمیشە وەک لانکەی فرەدەنگی و ئارامی دەمێنێتەوە هیچ پیلانگێڕییەک سلێمانی و دەزگا ئەمنییەکانی بەلاڕێدانابات.