ناس کورد-
عومەر چنگیانى مامۆستاى ئاینى رایگەیاند، دەنگدان هیچ پەیوەندى بە ئیمانەوە نییە، بە پێچەوانەى فەتواى سەرکردەیەکى کۆمەڵ کە دەنگنەدانى بە حەرام داناوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەلا عومەر چنگیانى پێشنویژ و وتارخوێنی مزگەوتی خەدیجە لە شاری هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا نوسیویەتى "دەنگدان و دەنگ نەدان بابەتێکی پەیوەست بە کاری ڕۆژانەی دنیامانەوە هەیە و بەس.نە دەنگدان ئیمانی پێ زیاد دەبێت و، نە دەنگ نەدانیش ئیمانی پێ لاواز دەبێت!"
دەشڵێت "وەک تریش، تاک ئازادە لەوەی دەنگ بە کێ دەدات، یان هەر هاوبەشی پڕۆسەکە ناکات. وەلێ زۆر بەداخەوە لە بانگەشەکەدا بە هەڵچوون و لێک خوێندنی سیاسی کۆتایی نەهاتووە، بگرە بۆ ئیمان و ئیلحادێتی دەنگدەر سەری کێشاوە!".
ئەوە لەکاتێکدایە، مەلا محەمەد بامۆكی ئەندامى ئەنجومەنى سیاسی کۆمەڵ رۆژى پێنج شەممە بەشدارینەکردنى خەڵکى لەدەنگنەدان بە حەرام دانابوو.