گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

دوو پڕۆژە یاساى چەک لەهەرێم چاوەڕوانى پەسەندکردنن

2021.09.17 - 21:18
App store icon Play store icon Play store icon
دوو پڕۆژە یاساى چەک لەهەرێم چاوەڕوانى پەسەندکردنن

ناس کورد-

 

وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى پەرلەمان رایگەیاند، دوو پڕۆژە یاساى تایبەت بە چەکى نایاسایی چاوەڕوانى پەسەندکردنە بۆ رێکخستنەوەى چەک و مۆڵەتپێدان و بنەبڕکردنى هەڵگرتنى بەشێوەى نایاسایی.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڤالا فەرید لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فەرمانگەى میدیا و زانیارى رایگەیاند "وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان دوو پڕۆژه‌یاسای زۆر گرینگی له‌ بواری به‌كارهێنانی چه‌كی نایاسایی داڕشتووه‌ و پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌".

 

رونیشیکردەوە "یه‌كه‌م پڕۆژه‌یاسا تایبه‌ت بوو به‌ كۆمپانیا ئه‌منییه‌كان بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی كاری كۆمپانیا ئه‌منییه‌كان، چونكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا كۆمپانیاكان هه‌بوون، به‌ڵام یاسایه‌ك نه‌بوو بۆ دیاریكردن و ڕێكخستنی كاره‌كانیان".

 

ڤالا فەرید دەڵێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ پڕۆژه‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و دواتر له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌سندكراو و دواتر ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كرا و له‌ په‌رله‌مان لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كاری خۆیان له‌سه‌ر كردووه‌ و هیوادارن له‌ دانیشتنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مان كار له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بكرێت و په‌سند بكرێت و بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بنێردرێت بۆ ئه‌وه‌ی واژۆی له‌سه‌ر بكات.

 

دەشڵێت، هه‌روه‌ها له‌ ئێستادا پڕۆژه‌یاسای چه‌ك ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه‌ و له‌ سكرتارییه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌موو رێڕه‌وه‌ یاساییه‌كانی ته‌واو كراوه‌، ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه‌ نوێیه‌ و یاسا كۆنه‌ به‌ركاره‌كه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌. 

 

ڤالا فەرید رونیکردووەتەوە "ئه‌م یاسایه‌ نوێیه‌ به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ڵگرتنی چه‌ك ڕێك ده‌خاته‌وه‌ كه‌ بتوانرێت لێكه‌وته‌ و ئاسه‌واره‌ نه‌رێنییه‌كانی چه‌ك هه‌ڵگرتن كه‌م بكاته‌وه‌ یان هه‌ر نه‌یانهێڵێت، به‌ تایبه‌ت ئه‌و كه‌سه‌ی چه‌ك هه‌ڵده‌گرێت پێویسته‌ مۆڵه‌تی هه‌بێت ئه‌گه‌رنا به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی سزا ده‌كرێته‌وه‌. هیوادارین ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش به‌ زووترین كات له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌سند بكرێت و ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك یاسا په‌سند بكرێت".