گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە سێ شاری كوردستان بارانی بە لێزمە دەبارێت

2021.09.17 - 20:56
App store icon Play store icon Play store icon
لە سێ شاری كوردستان بارانی بە لێزمە دەبارێت

ناس کورد-

 

سەرچاوە کەشناسییەکانى باکورى کوردستان پێشبینى بارانى بەلێزمە دەکەن لەسێ شار کە دەبێتە هۆى هاتنى تۆپەڵە هەوایەکى فێنک بۆ بەشێک لەناوچەکانى عێراق و هەرێم .

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی ناوچه‌كه‌ رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كرێت بارانێكی به‌لێزمه‌ له‌ ئه‌رزه‌ڕۆم و به‌شی باكووری قه‌رس و ده‌وروبه‌ری ئه‌رده‌خان ببارێت، ئەوەش بەپێی ئاژانسى ئەنادۆڵ.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، پله‌كانی گه‌رما به‌پێی وه‌رز ئاسایی ده‌بن و شنه‌بایه‌ك له‌ باكوور و باكووری رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ هه‌ڵ ده‌كات و ماوه‌ ماوه‌ ده‌گۆڕێت بۆ تونده‌بای مامناوه‌ند.

 

سەرچاوە كەشناسییەكانی پێشبینی ئەوە دەكەن كاریگەریی ئەم بارانەی توركیا تۆپەڵە هەوای فێنك بێت بۆ ئاسمانی باكور و باكوری رۆژهەڵاتی عێراق و ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لە رۆژانی داهاتوودا.