ناس کورد-
دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چوارى دیکەش برینداربوون، بەهۆى پێکدادانى دوو ئۆتۆمبێلەوە لەسەر رێگەى هەولێر - گوێڕ.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیسى هاتوچۆى هەولێر کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، کاتژمێر 30و10ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای هەولێر - گوێڕ، ئۆتۆمبێلێکی ئۆپلی تایبەت بەهۆی تیژڕەۆیی کۆنتڕۆڵی لەدەستداو چوە دیوەکەی تری شەقام و خۆی کێشا بەپیکابێکی دەبڵ، لەئەنجامی ڕوداوەکە 2 کەس گیانی لەدەستداو 4 کەسیش زامدار بون.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەکاتی لێکۆلینەوە لەهۆکاری ڕوداوەکە و دیاریکردنی لایەنی خەتابار، دەرکەوت کە ئۆپلەکە خێراییەکەی سەروی 150کم بووە لەکاتی ڕوداوەکە، چونکە بەهۆی هێزی بەرکەوتنەکە ببووە دوو پارچەی تەواو، کەخودی ئۆپلەکە خۆشی خەتابار بوو چونکە لەڕێڕەوی خۆی لایدابوو چوبووە سایدی بەرامبەر.