گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى بەرهەم ساڵح و مەسرور بارزانى

2021.09.17 - 15:42
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى بەرهەم ساڵح و مەسرور بارزانى

ناس کورد-

 

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کۆبوونەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

بەپێی راگەیەنراوى کۆتایی کۆبوونەوەکە، لە دیدارەکەدا، دوا پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تاووتوێ کرا و جەخت لە پێویستیی چارەسەركردنی، كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان، لە سەر بنەمای دەستوور کرایەوە .

 

لەتەوەرێكی دیکەی كۆبوونەوەكەدا، گفتوگۆ دەربارەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا،کە پێویستە هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بەڕێوە بچێت، كە ماف و خواستی سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق دەستەبەر بكات و ببێتە ھۆی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق.