ناس کورد-
وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی وەرگرتووە بۆ گێڕانەوەی سیستمی وێژەیی و زانستی لە قۆناغی ئامادەیی و هەڵوەشاندنەوەی سیستمەكانی "تطبیقي" و "احیائي".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
راگەیەنراوێكی وەزارەت كە "ناس كورد" بینیویەتی (17ی ئەیلولی 2021) ڕوونیدەكاتەوە گەڕانەوە بۆ سیستمەكانی وێژەیی و زانستی لە ساڵی داهاتووی خوێندنەوە (2022_2023) جێبەجێ دەكرێت و ئەم گۆڕانكارییەش پاش توێژینەوە و هەڵسەنگاندنی ورد كراوە بۆ سیستمەكانی "پراكتیكی" و " زیندەزانی" و لە ئەنجامیشدا بڕیاردراوە خوێندن لە عێراق بگەڕێتەوە بۆسەر سیستمی پێشوو.
ئەم بڕیارە بووەتە جێگەی ڕەخنەی هەندێك لە مامۆستایان و خوێندكاران و باس لەوە دەكەن چەند ساڵی رابردوو ئەوان وەك كێڵگەی تاقیكردنەوە بەكارهاتوون و پاش شسكتی ئەو سیستمە جێگرەوەیە دەگەڕێنەوە بۆسەر سیستمی پێشوو.ەشاندنەوەی سیستمەكانی "تطبیقي" و "احیائي".