گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

عێراق و ئەمەریكا لەسەر كەمكردنەوەی هێزەكانی هەولێر و ئەنبار رێككەوتن

2021.09.17 - 14:48
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق و ئەمەریكا لەسەر كەمكردنەوەی هێزەكانی هەولێر و ئەنبار رێككەوتن

ناس كورد-

 

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ڕایگەیاند لەگەڵ لایەنی ئەمەریكی گەیشتونەتە رێككەوتن بۆ كەمكردنەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە بنكەكانی هەولێر و عەینولئەسەدی ئەنبار تا كۆتایی ئەم مانگە. 

 

نوێ دەكرێتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی بەیاننامەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان كە "ناس كورد" بینیویەتی (17ی ئەیلولی 2021) سەرۆكی شاندی هونەری عێراقی فەریق عەبدولئەمیر شەممەری و جۆن برینان لە هێزەكانی هاوپەیمانان ئەمڕۆ گەیشتوونەتە لێكگەیشتن لەبارەی چۆنییەتی جێبەجێكردنی پلانی كەمكردنەوەی هێزە بیانییەكان و گۆڕینی ئەركی هێزەكان لە بنكەكانی هەولێر و ئەنبار و بڕیاردراوە بارەگای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەم دوو بنكەیە لە فیرقەوە بكرێتە لیوا و ئەركی داهاتووش ڕاوێژكاری و ڕاهێنان بێت. 

 

ئەم پێشهاتە لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی رێككەوتنی ستراتیژی عێراق _ ئەمەریكادایە كە لەدوا سەردانی كازمی بۆ واشنتۆن یەكلایی كرایەوە و تێیدا بڕیاردرا هێزە شەڕكەرەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان تا كۆتایی ئەم ساڵ لە عێراق بچنە دەرەوە و ئەركی هاوپەیمانان و سوپای ئەمەریكا بگۆڕدرێت بۆ راوێژكاری و مەشقپێكردنی هێزە عێراقییەكان.