گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

راگەیەنراوێک لە قوباد تاڵەبانییەوە لەبارەى کوژرانى کادیرەکەى پەکەکە

2021.09.17 - 13:58
App store icon Play store icon Play store icon
راگەیەنراوێک لە قوباد تاڵەبانییەوە لەبارەى کوژرانى کادیرەکەى پەکەکە

ناس کورد-

قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان داواى دەستگیرکردنى ئەو کەسانە دەکات کە کادیرەکەى پەکەکەیان لە سلێمانى تیرۆرکرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

قوباد تاڵەبانى ئەمڕۆ هەینى لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند "داوا لە‌لایە‌نە‌ ئە‌منییە‌كان دە‌كە‌م، شە‌و و رۆژ بخە‌نە‌ سە‌ر یە‌ك لە‌پێناو دە‌ستگیركردنی تاوانباران و رادە‌ستكردنیان بە‌دادگا بۆ ئە‌وە‌ی سزای یاسایی خۆیان وە‌ربگرن"

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

بە‌توندی ئیدانە‌ی تیرۆركردنی (شوكری سە‌رحە‌د) دە‌كە‌م، كە‌ ئە‌مڕۆ هە‌ینی ١٧/٩‌، لە‌ سلێمانی تیرۆر كرا.

 

داوا لە‌لایە‌نە‌ ئە‌منییە‌كان دە‌كە‌م، شە‌و و رۆژ بخە‌نە‌ سە‌ر یە‌ك لە‌پێناو دە‌ستگیركردنی تاوانباران و رادە‌ستكردنیان بە‌دادگا بۆ ئە‌وە‌ی سزای یاسایی خۆیان وە‌ربگرن.

 

ھە‌ر لێرە‌شەوە رایدە‌گە‌یە‌نین؛ كە‌ سلێمانی شاری ئارامی و سە‌قامگیرییە‌ بۆ ھە‌مووان و ھە‌موو كە‌سێكیش دە‌توانێت لە‌ ژێر سایە‌ی ئارامی و ئاسایشی ئە‌م شارە‌ ژیانی خۆی گوزە‌ر بكات بێ ھیچ جیاوازییە‌ك.

 

قوباد تاڵە‌بانی

جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران