ناس کورد-
وەزیری كارەبای هەرێم ڕایگەیاند، دانەوەی قەرزی پێشووی كارەبا بۆ هاووڵاتیان کراوە بە قیست و دەشڵێت، پرۆسەکە بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە و قەرزەکان كەمبووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
كەمال محەمەد، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی کوردستان لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم (پێنجشەممە 16ی ئەیلولی 2021) ڕایگەیاند، "بەمەبەستی کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر شانی هاووڵاتیان بڕیارمان داوە قەرزەکانی کارەبای هاووڵاتیان بکەین بە 12 قیست."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " پرۆسەی وەرگرتنەوەی قەرزەكان بەردەوامە بەشێک لە هاووڵاتیان بەپێی توانای خۆی قەرز دەداتەوە و هێشتاش هەر ماون، بەڵام بە گشتی پرۆسەکە بەشێوەیەکی باش بەڕێوەدەچێت."
باسی لەوەشکرد، "ناتوانن بڵێن قەرز هەر نامێنێت، بەڵام دەمانەوێت کەم ببێتەوە."