گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ڕوونکردنەوەیەک لە مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتییەوە: لیستەکەی پاراستن ڕاست نییە

2021.09.16 - 22:36
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لە مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتییەوە: لیستەکەی پاراستن ڕاست نییە

 

ناس کورد- 

مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، هەواڵێکی پەیجەکانی سەر بە پاراستنی پارتی لە بارەی دەستلەکارکێشانەوەی ژمارەیەک کادری راگەیاندنی یەکێتی بێ بنەمایە و دەشڵێت، ئەو لیستەی بڵاوکراوەتەوە فەیکە و ناوی هیچ کەسێکی تێدا نییە کە رۆژێک لە رۆژان کادری ڕاگەیاندن بوبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی راگەیەنراوی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی:

 

لیستەکەی پاراستن درۆیە

 

 په‌یجه‌ فه‌یكه‌كانى پاراستن

 

له‌هه‌ندێك په‌یجى فه‌یكى سۆشیال میدیا، هه‌واڵێكى فه‌یك ولیستێکی درۆینە بە ئیمزای درۆینە بڵاوکراوەتەوە گوایه‌ ژماره‌یه‌ك كادری راگه‌یاندنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان‌و راگه‌یاندنى مه‌ڵبه‌نده‌كان‌ ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌، له‌پاى ئه‌وه‌ى نه‌یانه‌ویستووه‌ ببنه‌ به‌شێك له‌ ململانێ‌و ناكۆكى‌و جنێو بده‌ن، ئه‌و هه‌واڵ‌ و بوختانانه‌ى ماكینه‌ سێبه‌رو فه‌یكه‌كانى پاراستنی پارتی کە ھەر لە پەیجەکانی خۆیان بڵاوبۆتەوە ، وه‌ك تاى هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌موو بانگه‌شه‌یه‌كدا په‌ناى بۆ ده‌به‌ن، نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه‌ له‌ سه‌ركه‌وتنی حه‌تمی هاوپه‌یمانى کوردستان ‌و بانگه‌شه‌ى سه‌نگینى یه‌كێتى ده‌سڵه‌منه‌وه‌، ئه‌گه‌رنا هه‌موو كه‌س ده‌زانێ له‌و لیسته‌ فه‌یكه‌ ته‌نانه‌ت ناوى یه‌ك كه‌سیشی تێدا نیه‌ رۆژێك له‌ رۆژان له‌ راگه‌یاندندا كاری كردبێت، ئه‌وه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه‌ نه‌ میدیاكاری یه‌كێتى ئه‌وه‌نده‌ ترسنۆكه‌ له‌ پشت ناوێكى فه‌یكه‌وه‌ خۆى حه‌شار بدات‌و نه‌ ئه‌خلاق‌و ئیتیكى میدیاكارانى ئێمه‌ش له‌سه‌ر جنێو و به‌ئامانجگرتنى خه‌ڵك خۆى گه‌وره‌ ده‌كات.

 

ئیدارەی مەکتەبی راگەیاندن

16/9/2021