ناس کورد-
پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، سبەینێ یەکەم کاروانی بەنزینەکەی بەغدا دەگاتە هەرێم و لیتری بەرامبەر ٦٩٠ دینار بە هاووڵاتیان دەفرۆشرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی (پێنجشەممە 16ی ئەیلولی 2021) لە فەیسبوکی خۆی بڵاویکردەوە، "دوای هەوڵە بەردەوامەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرێتیی نەوت و کانزاکان و دڵسۆزان، بڕیارە سبەینێ یەکەم کاروانی بەنزینی تەرخانکراو لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بگاتە سلێمانی."
ئاماژەی بەوەشکردووە، نرخی فرۆشتنی بەهاووڵاتیان بە ٦۹٠ دینار دیاریکراوە."
زیاتر بخوێنەرەوە ’’10 بەنزینخانە’’..کێشەى نەگەیشتنى بەنزینەکەى بەغدا بۆ سلێمانى ئاشکراکرا