ناس کورد-
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەل خاوەن ئاشەکانی ھەرسێ شاری ھەولێر و دھۆک کۆبووەوە و ڕایگەیاند، پێویستە باشترین جۆری گەنم دەست نیشان بکەن بۆ ئاردی مانگانە بۆئەوەی ھاوولاتیان بتوانن بەکاری بھێنن .
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 16ی ئەیلولی 2021، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێم لەگەل خاوەن ئاشەکانی ھەولێر و دھۆک کۆبووەوە .
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی بازرگانی، "لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی کێشە و گرفتی بەردەمی کاری ئاشەکان کرا و جەخت لەباشی کوالیتی ئاردی بەشەخۆراکی مانگانە کرایەوە ."
ئاماژە بەوەشکراوە، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستە ئاشەکان باشترین جۆری گەنم دەست نیشان بکەن بۆ مەبەستی ئاردی مانگانە بۆئەوەی ھاولاتیان بتوانن بەکاری بھێنن .