ناس کورد-
بەگوێرەی دوو نوسراوی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران چەند پڕۆژەیەک بە بڕی زیاتر لە نیو ملیار دینار لە پارێزگای سلێمانی دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە نوسراوێکی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە، ڕەزامەندی داوە بە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژانەی لای خوارەوە بە بڕی (٤٥٤.٦٢١.٧٠٠) دینار:
- پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی گوندی بەزەڕوو
- پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی گوندی سەرکەند
- پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی گوندی خمانەی شەشۆ
- پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی گوندی دارەبەن
- پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی گوندی دەشتی تلێ
- دروستکردنی تەنکی ئاوی خواردنەوەی گوندی بڵخوان
هاوکات لە نوسراوێکی دیکەدا ئاماژە بەوەکراوە، تەرخانکردنی گوژمەی (٩٣.٣٧١.٣٧١) دینار، بۆ دروستکردنی قوتابخانەی (٩) پۆلی لە گوندی سەرسوراو لە قەزای پێنجوێن.