ناس کورد-
پارێزەرێک لە هەولێر رایگەیاند، مۆبایلەکەى گۆڤەند کەوتووەتە دەست هێزە ئەمنییەکان و وێنەى "رووتى" کچێکى تێدا بووە و دانیناوە بەوەدا کە کچى بۆ گۆڤەند رازیکردووە و پێکەوە روتیان کردوونەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاسۆ هاشم کە چوار کەیسى تایبەت بە کەیسى گۆڤەندى لەلایە ئەمڕۆ پێنج شەممە بە "ناس کورد" ى راگەیاند "مۆبایلى گۆڤەند کەوتووەتە دەست هێزە ئەمنییەکان، وێنەى رووتى کچێکى تێدا بوو، گۆڤەند وتویەتى ئەوە کەپڵیەتى و خۆشیدەوێت".
گۆڤەند؛ دۆسیەیەکى گەرمى بێ سکاڵا
وتیشى "دواتر کچەکە دەستگیرکراوە و دانینا بەوەداناوە کە خۆى کردووەتە خوشکى گۆڤەند و چەند کچێکى بۆ گۆڤەند رازیکردووە و ئەوانیشیان روتکردووەتەوە، کچەکە ئێستا بەکەفالەت ئازادکراوە".
’’ڕێکاری یاسایی دژی گۆڤەند گیرایەبەر’’
بەوتەى ئاسۆ هاشم، گۆڤەند کە دواى دەستگیرکردنى بەکەفالەت ئازاکراوە ئیعتیرافى نەکردووە تا ئێستا و دەڵێت ئەو تۆمەتانە ناڕاستن، پەڕاوەکانى ڕەوانەى دادگا کراوە بۆ دیاریکردنى وادەى دادگاییکردنى.
وتیشى "زۆربەى کەیسەکان ناوى گۆڤەندى تێدایە، هەریەکە و کەسێکیشە، گۆڤەند ببووەتە لۆگۆى گروپەکە".
ئاسۆ هاشم باسى لەوەشکرد، لەو چوار کەیسەى لەلایەتى دوانیان تۆمەتبارەکان گیراون و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.