گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

دواى بایکۆت..بزوتنەوەى ئیسلامى دەرگاى ’’رێککەوتن’’ لەسەر دەنگەکانى دەکاتەوە

2021.09.16 - 14:53
App store icon Play store icon Play store icon
دواى بایکۆت..بزوتنەوەى ئیسلامى دەرگاى ’’رێککەوتن’’ لەسەر دەنگەکانى دەکاتەوە

ناس کورد-

 

کادیرێکى باڵاى بزوتنەوەى ئیسلامى رایگەیاند، سەرەڕاى هەڵوێستى فەرمیان بۆ بایکۆتکردنى هەڵبژاردن، دەرگایان کراوەیە بۆ بڕیار و بژاردەی ترو رێککەوتن لەگەڵ هەر ھەر حیزب و لایەنێك.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئارى عەبدولـلەتیف ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بڵاکراوەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند "بزووتنەوەی ئیسلامیی، نزیكەی (٧) ھەزار دەنگی ھەیە، بەس لە سنووری بازنەی (٣)ی ھەڵەبجە، دەتوانێت پارسەنگی ھێز بگۆڕێت".

 

دەشڵێت بە فەرمیی، بایكۆتی پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیان كردووە، بەڵام یەک کاندیدیان هەیە لە کەرکوک و لەبەرانبەر دەرچوونى ئەودا، دەرگایان کراوەیە بۆ بڕیار و بژاردەی ترو رێککەوتن لەگەڵ هەر ھەر حیزب و لایەنێك.

 

دەقى بڵاوکراوەکە:

 

دەنگەكانی بزووتنەوەی ئیسلامیی چی لێدێت؟

ـ بزووتنەوەی ئیسلامیی، نزیكەی (٧) ھەزار دەنگی ھەیە، بەس لە سنووری بازنەی (٣)ی ھەڵەبجە.

 

ـ بزووتنەوەی ئیسلامیی، دەتوانێت پارسەنگی ھێز بگۆڕێت.

 

بە فەرمیی، بایكۆتی پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقمان كردووە و ناچینە پرۆسەیەك كە سەراپا نیشانەی پرسیاری ئابڕوبەرانەی لەسەرە و تەزویرات سەری مایەی دەخوات.

 

ئەمە بڕیاڕی سەركردایەتییە و تا ئێستا ھیچ بڕیارێكی تر بە شوێنیدا نەھاتووە، بزووتنەوەش كەم نییە و تەنیا لە پارێزگای ھەڵەبجە نزیكەی (٧)ھەزار ئەندام و كادر و دەنگدەرمان ھەیە و یەك دەنگیش بۆ ھیچ لیست و بەربژێرێك ناڕوات.

 

لە ھەر ئەگەر و پێشھاتێكی نوێش، سەركردایەتیی و كادر و جەماوەرمان دەرگایان كراوەیە بۆ بڕیار و بژاردەی تر بە ھەر جۆرێك بێت وەك بەشداریكردن و سوتاندنی كارتەكان و بەخشینی دەنگەكان بە دڵخوازی خۆمان و دەشتوانین لانی كەم بۆ كاندیدێك لە كاندیدە بەربژێرەكان سەنگی یەكلاكەرەوەی سەركەوتنی بین.

 

بەس لە زۆنی ھەڵەبجە و بازنەی (٣)دا، بزووتنەوەی ئیسلامیی دەتوانێت پارسەنگی ھێز بگۆڕێت، ئەمە جگە لە ناوچەكانی پشدەر و بتوێن و سلێمانی و ھەولێر و گەرمیانیش كە خاوەنی ھەزاران دەنگدەر و ئەندام و كادری دڵسۆزە كە چاوەرێی تەوجیھات دەكەن.

 

تەنیا كەسایەتییەكی بزووتنەوەی ئیسلامیی كە خۆی وەك مامۆستای زانكۆ و چالاكوانێكی ناوچەكە بەربژێر كردووە، (م. حەسەن شێخانی)یە، بە ژمارەی (٥٤) لە بازنەی (٢)ی كەركوك و ھاوڵاتیان و جەماوەر و دەنگدەرانی بزووتنەوە دەتوانن لەو ناوچانەی كەركوك دەنگی پێبدەن و سەریخەن بۆ پەرلەمانی عێراق، لە ئەگەری ھەر ڕێكەوتن و دەسبارییەكی ئەو بەربژێرە ئیسلامییەدا لە ھەر حیزب و لایەنێك، ئێمە دەستمان كراوە دەبێت لە بازنەكانی تری كوردستان بە پێی بڕیار و ئیتیفاقیەی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوە، لە بەرامبەردا دەنگ بدەین.

 

بۆ بەرژەوەندیی ئیسلام و  و بەدەستھێنانی مافە دەستورییەكانی كورد لە بەغدا و شەڕی خاك و سەروەریی و شایستەداراییەكان و ماددە جێبەجێنەكراوەكان، ئامادەی ھەر دانوستان و بەركەوتەیەكین بۆ ڕێكەوتن لەگەڵ نوێنەر و لایەنە بۆ خوا و نەتەوە سوڵحاوەكان بە تایبەت ئەوانەی سازش ناكەن لەسەر پاكێجی ئاین و یەك بڕگە لە مافە سرووشتیی و دەستوورییەكانی ئەم گەلە بەشخوراوە، ئەگەر ئەمەش نەكرا، یان ھەر بایكۆت و نەچوون بۆ دەنگدان یان چوون و زەڕب و سوتاندنی.

 

ئاری عەبدولەتیف